بڕیارە لە 10-6-2018 ەوە گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان سلێمانی تاران دەستپێبكاتەوە
بە پێی خشتەیەك كە لەلایەن كۆمپانیای ماهان ئێر بۆ گواستنەوەی ئاسمانی نێردراوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی سەبارەت بە دەستپێكردنی گەشتە نێودەوڵەتییەكانیان، بڕیارە لە 10-6-2018 ەوە گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان سلێمانی تاران لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دەستپێبكاتەوە.
هەر بە پێی خشتەكە لە ئێستادا هەفتەی دوو گەشت لە سلێمانییەوە بۆ تاران ئەنجامدەدرێت.