ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی، له‌باره‌ی قه‌یرانی دارایی توركیا و دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت؛ “توركیا به ئاشكرا جه‌نگێكی ئابوری روبهڕوكراوهتهوه”.
د.عه‌لی قه‌ره‌داغی، ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی دهنگوباسی توركیا، رایگه‌یاند؛ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ئه‌مڕۆ توركیا ڕوبه‌ڕوی جه‌نگێكی ئابوری بۆته‌وه، هه‌ر بۆیه داوایكرد وڵاتان ئابوریی خۆیان یه‌كبخه‌ن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی فشاره‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا.
وتیشی؛ دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركیا له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا هۆكاره‌كه‌ی سیاسییه نه‌ك ئابوری، په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌یه كه بڕیاره 24ی حوزه‌یران له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئه‌نجام بدرێن، هه‌ر بۆیه ناكرێت ته‌نها به راڤه‌كردنی ئابوری هۆكاری دابه‌زینی به‌های لیره لێكبدرێته‌وه.
د. عه‌لی قه‌ره‌داغی، ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه؛ ئه‌گه‌ر بڕوانین له‌ڕوی ئابورییه‌وه، توركیا له‌ساڵی 2017دا نزیكه‌ی 160 ملیار دۆلار هه‌نارده‌ی هه‌بوه و رێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری 704%بوه و ئه‌و وڵاته 120 ملیار دۆلار دراوی قورسی به‌شێوه‌ی یه‌ده‌گ هه‌ڵگرتووه، ئه‌وه‌ش یه‌ده‌گێكی باشه بۆ پارێزگاریكردن له به‌های لیره له بازاڕه‌كانی جیهان.
وتیشی؛ بۆچونی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا هاوتایه له‌گه‌ڵ بۆچونی كینس، كه فه‌یله‌سوفی ناوداری ئه‌مریكایه و كه چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی ئه‌مریكای كرد، له‌ڕێگای داگرتنی نرخی سود بۆ له‌سه‌دا سفر، ئه‌وه‌ش وه‌به‌رهێن و پرۆژه‌ی بچوكی بوژانده‌وه و ئه‌مریكا له‌ژێر باری قه‌یرانه قورسه‌كه ده‌ربازی بوو.