شەقامی كانی ئاسكانی سلێمانی هێشتا پارێزگاری لەكارگه‌كانی دەكات كە ئیشی هەویری تێدا دەكرێت و شیرنی سەرەتایی و جۆراوجۆری تێدایە بەرهەم دەهێنرێت, وەستاكانی دروستكردنی شیرینییەكان دەڵێن: بەپێی وەرزەكان داواكاری لەسەر بەرهەم و دروستكردنی شیرینیە سەرەتاییەكان دەگۆڕێت و تەنها بۆ ناو شاری سلێمانیش نیە، بەڵكو بەرهەمی شیرینیەكە بە دەرەوەی شاریش دەفرۆشرێت.
ئەم شەقامە بە گوزەرکردن تیایدا بازاری شیرینی دروستکردن بەرچاو دەکەوێت لە پاڵ ئەو چەنجاڵیەی لەم شەقامەدا هەیە بەشێک لەدووکانەکانی سەقامی کانی ئاسکان تەمەنێکە ئیشی هەویرکاری دەکەن و شیرینی بەرهەم دێنن لە سلێمانی.
لەگەڵ تێپەڕاندنی وەزەرەکانیش وەستای دروست کردنی شیرینیەکان دەڵێن ئیشی ئەوان بە پێی دواکاری خەڵک دەبێت و چەند جۆریک شیرینی دروست دەکەن وە بەسەر دووکانەکان و بازاڕدا دابەشی دەکەن.
وەستایەکی دروست کردنی شیرینی لەم بارەیەوە دەڵێت: شەوانە کاتژمێر دووی شەو دین بۆ کارکردن و تا کاتژمێر چواری ئێوارە ئیش دەکەین بە بۆنەی ڕەمەزانەوە کاری ئێمە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە و مشتەریمان لە ناوەو دەرەوەی شار هەیە ، بە زۆری لە ڕەمەزاندا سەرفیاتمان هەیە ئەگینا دوای رەمەزان بازارمان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکات.
جه‌مال ئه‌حمه‌د، ساڵانێکە ئیشی هەویرکاری دەکات ئه‌و دەڵێت لە مانگی ڕەمەزاندا زیاتر شیرینی لوقمەقازی و بامیە و شیرینیە هەمەجۆرەکان دروست دەکەن و بازاڕی تایبەتی خۆیان هەیە بەشێک لە بەرهەمەکانیان دەبریت بۆ دەرەوەی شار و لەوێش دەفرۆشرێت و رۆژانه ٥٠٠ كیلۆ شیرینی دروست ده‌كه‌ین.
وەستا جه‌مال وتیشی: لەساڵانی رابردوودا ڕەمەزانان ئەوەنەمان مشتەری لەسەرە جاری واهەبووە مشتەریمان ئیزنداوە به‌ڵام ئه‌م ره‌مه‌زانه بازار زۆر كزه ده‌توانم بڵێم به‌روارد به ره‌مه‌زانی پار له‌سه‌دا ٥٠ فرۆشمان كه‌می كردوه.
ئیسماعیل محه‌مه‌د، خاوەن کارگەیەکی دروستكردنی شیرینی وتی: ئێمە رۆژانە بەرهەمەکانمان دەنێرینە دەرەوەی سلێمانی بۆ بازیان و تەکێی و گەرمیان و هه‌ڵه‌بجه و سه‌یدسادق بەڵام ئەم ساڵ بە هۆی دابه‌زینی نرخی خورماوه وەک ساڵان سەرفیاتمان نیه.
ئیسماعیل محه‌مه‌د وتیشی: ئه‌م ره‌مه‌زانه نرخی خورما له‌بازاره‌كانی سلێمانیدا بۆ نیوه دابه‌زیوه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر فرۆشی ئێمه دروست كردوه خه‌ڵك زیاتر خورما ده‌كرێت، جیاواز له‌مه‌ش ئه‌مساڵ كارگه‌كانی دروستكردنی شیرنی به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردوه ساڵان ١٠٠٠ كیلۆ شیرنیمان دروست بكردایه سه‌رف ئه‌بوو به‌س ئێستا له‌خوار ٥٠٠ كیلۆوه سه‌رف ئه‌بێت.
سەرباری هەموو پێشکەوتنەکان لە دروست کردنی شیریندا کەچی ئەم بازاڕەی کانی ئاسکان‌ی سلیمانی بۆ دروست کردنی شرینی هەمان ئەو شێوازە کۆنانەی ڕابردوو بەکاردەهێنن کە شیرینیان پێدروست کردوە.
ئا: رێژه‌ن