ژووری بازرگانی و پیشەسازیی شاری ئەعزازی سوریا پشتیوانیكردنی لیرەی توركی ده‌كات


ئەنجومەنی ناوخۆیی لە شاری ئەعزازی سوریا لە رێگەی نوسینگەی  ژووری بازرگانی و پیشەسازیی شارەكەوە پشتیوانی خۆی بۆ دۆخی ئابوری حكومەتی توركیا دوپاتكردەوە لە رێگەی پشتیوانیكردنی لیرەی توركی .

ئەنجومەنەكە داوادەكات  بەپێی توانا پشتیوانی پێشكەش بە برایانی توركیا بكرێت و هاوكاریی یان بكرێت لە كامپەكانی ناو سوریا و خاكی توركیا .

ئەنجومەنی ناوخۆیی ئەعزاز دەستپێشخەریكردوە بۆ پشتیوانیكردنی بازرگانەكانی شارەكە بۆ ناردن و ئاڵوگۆركردنی دراو لە سوریاوە بۆ توركیا  ئەوەش لە پێناو پشتیوانیكردنی  لیرەی توركی .

شایەنی باسە بەهای لیرەی توركی لە بازارەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە بەجۆرێك لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 447 هەزار لیرەی توركیە.