كەنەدا مەرجەكانی پێدانی ڤیزەی بە هاووڵاتیانی ئیمارات هەڵگرت

وەزیری كۆچبەران و هاووڵاتیبوونی كەنەدا ڕایدەگەیەنێت: كەنەدا مەرجەكانی پێدانی ڤیزەیان بە هاووڵاتیانی ئیمارات هەڵگرتووە.



ئەحمەد حسێن وەزیری كۆچبەران و هاووڵاتیبوونی كەنەدا ڕایگەیاند: كەنەدا مەرجەكانی پێدانی ڤیزەیان بە هاووڵاتییانی ئیمارات هەڵگرتووە و ئەم بڕیارەش لە پێنجی حوزەیرانەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەوەها ووتیشی: ئەو كارەی كەنەدا بەرامبەر ئیمارات لە میانی لێكۆڵینەوەی ورد و بەرفراوانی پێوەرەكان سەرچاوەی گرتووە و بۆیان دەركەوتووە كە پێویستە هاووڵاتییانی ئیمارات سوودمەند بن لە پێوەرەكانی وەرگرتنی ڤیزەی كەنەدا.