لێپرسراوی ده‌سته‌ی کارگێڕیی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان ئاشکرایده‌کات که سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کوردستان خاوه‌خاوی له‌جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140دا کردووه.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی کارگێڕیی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی له‌سه‌روتاری ژماره‌ی ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه‌ی رۆژنامه‌ی چاودێردا نوسیویه‌تی، “سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هۆکاری سه‌ره‌کی جێبه‌جێنه‌کردنی ماده‌ی 140ن، سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کوردستانیش خاوه‌خاوی له‌جێبه‌جێکردنی ماده‌که‌دا کردووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای رێگرییه عه‌ره‌به شۆڤێنییهکانو فشاره ئیقلیمییه‌کان”.
مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که ئه‌گه‌ر تائێستا جێبه‌جێنه‌کردنی ماده‌ی 140 نه‌بووبێته مه‌ترسی بۆ له‌ده‌ستچوونی ناوچه دابڕێنراوهکانو ئه‌گه‌ر له‌ومه‌ودوا به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بکرێت، ئه‌وا دوور نییه به‌شێکی زۆری ئه‌و ناوچانه له‌ده‌ست کورد بچێت.