قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت بڕیاری وەرنەگرتنی “عمولە” پارەی ساغكردنەوەی بەرووبوم لە جوتیاران بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمە و مەبەست لە بڕیارەكە بۆ پاڵپشتی كردنی جوتیاران و زیادكردنی ئاستی بەرووبومی ناوحۆییە.
لە روونكردنەوەیەكدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بڕیاری وەرنەگرتنی “عمولە” پارەی ساغكردنەوەی بەرووبووم لە جوتیاران لە عەلوەی سلێمانی بەتەنیا بڕیاری قائیمقامیەتی سلێمانی نیە بەڵكو بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمەو لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك جێبەجێ دەكرێت.
قائیمقامی سلێمانی لە روونكردنەوەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە پێویستە هەموولایەك پابەند بن بەبڕیارەكەوە چونكە لە بەرژەوەندی گشتیدایەو پاڵپشتی جوتیاران دەكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەروبوومی ناوخۆی و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان لە عەلوەی سلێمانی , ئاوات محەمەد دەشڵێت بڕیارەكە وەك و خۆی جێبەجێ دەكرێت و هەر كاسبكارێك پابەند نەبێت بە بڕیارەكەوە رووبەڕووی سزایی یاسایی دەكرێتەوە .