حكومەتی ئێران بریاریداوە دووبارزارچەی دیكە لە سنورەكانی هەرێمی كوردستان بكاتەوە

بەمەبەستی بەرەو پێشبردن و گەشەسەندنی لایەنی ئابوری ،حكومەتی ئێران بریاریداوە كە بەم نزیكانە دووبارزارچەی دیكە لە سنورەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتەكەیدا بكاتەوە .

هۆشەنگ بازوەند، پارێزگاری كرمانشان، ئەمرۆ دووشەممە بە ئاژانسی (ئیرنا)ی وڵاتەكەی راگەیاندوە”حكومەتی ئێران بریاریداوە جارێكی دیكە هەردو بارزارچەی سنوری شوشمێ و تیلە كۆ بەم نزیكانە بكاتەوە “

پارێزگاری كرمانشان راشیگەیاندوە” لەئێستادا لەسنوری پارێزگاكەمان دوو دەروازەی فەرمی نێودەوڵەتیمان لەگەڵ عێراقدا هەیە كەئەوانیش دەروازەكانی پەروێزخان و خەسرەوین و دەروازەی سۆماریش هەیە كەبەشێوەیەكی نیوەفەرمی كاڵا و شەمەكی ئێرانی لێوە هەناردەی عێراق دەكرێت”

هۆشەنگ بازوەند، ئەوەشی وتوە” رۆژانە لەدەوازەكانی پەروێزخانەوە 1060 بارهەڵگر لە خەسرەویشەوە 350 بارهەڵگرولەسۆماریشەوە 450 بارهەڵگر كاڵا بۆناو خاكی عێراق دەگوازنەوە “

پارێزگاری كرمانشان ئاماژەی بەوەشداوە” هەرلە سنوری پارێزگای كرمانشاندا سێ بازارچە هەن كەئەوانیش (شێخ سلە) و (شوشمێ) و( تیلە كۆن) بەم دوایانەلەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە داخراون و لە هەفتەی رابردوودا بارزارچەی شێخ سلە كراوەتەوە لەماوەی كەمتر لە دوومانگی دیكەش هەردوو بارزارچەی شوشمێ و تیلە كۆش دەكرێنەوە.”