په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق مژده‌ی بڕینه‌وه‌ی مووچه بۆ زیاتر له 200 زیندانی راده‌گه‌یه‌نێت، كه مامه‌ڵه‌و به‌ڵگه‌ی یاساییان هه‌یه‌و له پڕۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفالدا له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه زیندانی كراون و دواتر به لێبووردنی گشتی ئازاد كراون.
محه‌مه‌د عوسمان ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به گه‌لی كوردستانی راگه‌یاند: پێشتر و له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ڵێنمان به دابینكردنی مووچه به‌و هاووڵاتیانه دابوو كه خه‌ڵكی كه‌ركوك و چه‌مچه‌ماڵن، به‌ڵام هه‌موو جارێك داواكارییه‌كانیان له لایه‌ن حاكمێكی شۆڤێنی دڵڕه‌شی عه‌ره‌به‌وه ڕه‌تده‌كرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دوای سێ مانگ له هه‌وڵه‌كانمان ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ده‌زگای زیندانیه سیاسیه‌كانی عیراقمان وه‌رگرت كه له‌م ساڵدا مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو ده‌بێت و مووچه‌ی زیندانی سیاسیان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه.
وتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مووچه‌كانیان بۆ دابینده‌كرێت، زیاتر له 200 زیندانی ده‌بێت و ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له‌پڕۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفالدا له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه زیندانی كراون و دواتر به لێبووردنی گشتی ئازاد كراون.