ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ده‌سته‌ی گشتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عەمان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ڵاڵه به رووی گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا كرده‌وه، له پاش ره‌وینه‌وه‌ی كاریگه‌ری زریانی میكۆنۆ.
پاش ئه‌وه‌ی رۆژی هەینی رابردوو شەپۆلێکی بەهێزی باوباران کە رەشەبا و تەپوتۆزێکی زۆری لەگەڵدابوو، كه به زریانی ”میكۆنۆ” ناسراوه، لە شاری سەڵاڵه‌ی سوڵتانشینی عەمانەوە دەستیپێکرد و دواتر بەرەو دوورگه‌ی سقترای رۆیشت و گەیشتە وڵاتی یه‌مه‌ن.
زریانی ”میکۆنۆ” زیانێكی زۆری ماڵی و گیانی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، تاكوو ئێستا زیاتر له ٢٠ كه‌س بێسه‌روشوێنن.