وه‌زاره‌تى كار له‌و قه‌رزانه‌ خۆشبوو كه‌ له‌ئه‌ستۆى شه‌هيدانه‌

وه‌زاره‌تى كارى عێراق، بڵاويكرده‌وه‌، وه‌زيرى كار فه‌رمانى داوه‌ به‌ لێخۆشبوونى ئه‌و قه‌رزانه‌ى له‌ ئه‌ستۆى شه‌هيدان دابوون.

فالح عامرى بريكارى وه‌زاه‌رتى كارو و سه‌رۆكى ليژنه‌ى سڕينه‌وه‌ قه‌رزه‌كان، له‌ لێداوانێكى رۆژنامه‌وانيدا ئاشكراى كرد، محه‌مه‌د شياع سودانى وه‌زيرى كار فه‌رمانى داوه‌، وه‌زاره‌ت له‌و قه‌رزانه‌ى له‌ ئه‌ستۆى شه‌هيداندان خۆش ببن و، له‌و موچانه‌ى نه‌بڕن كه‌ كه‌سوكارى شه‌هيدان وه‌رى ده‌گرن.

به‌پێى لێدوانه‌كه‌ى بريكارى وه‌زاره‌ت، ته‌نها مه‌رجى ئه‌و لێخۆشبوونه‌ى قه‌رزه‌كان، ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌سوكارى شه‌هيدان نووسراوێك له‌ لايه‌نى په‌يوه‌نديداره‌وه‌ بهێنن، بۆ سه‌لماندنى شه‌هيدبوونه‌كه‌ى.

وتيشى، هه‌ر قه‌رزێك له‌ ئه‌ستۆى شه‌هيده‌كه‌دا بێت، ده‌سڕێته‌وه‌، نه‌ك كه‌وسوكاره‌كه‌ى.