رۆژی 26ی ئایاری 2018 بانكى ره‌شید راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند مه‌رجى بوونى كه‌فیل و تاپۆی موڵکی بۆ پێدانى قه‌رز به خانه‌نشینان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له‌مه‌ودوا، به‌ته‌نیا به بوونى ماسته‌ر كاردى نه‌خیل ده‌توانن پێشینه (سلفه) وه‌ربگرن.
له‌ڕاگەیەنراوەکەی بانكەکەدا هاتووه، دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى بانك، بڕیاردرا ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى هه‌ڵگرى (ماستهركاردى نه‌خیل)ن، به‌بێ بوونى كه‌فیل و تاپۆی موڵک، به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى دڵنیایی نیشتمانى، ده‌توانن بڕى (2 تا 3) ملیۆن دینار قه‌رز وه‌ربگرن.
ئاماژە بەوەشکراوە “بانكه‌كانمان له‌ئێستادا ماستهركاردى نه‌خیل بۆ خانه‌نشینان دهردهكەن”.