وەزیری پەروەردە: مووچەی مامۆستایان لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت و دوا ناکەوێت


وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مووچەی مامۆستایان لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت و دوا ناکەوێت. وتیشی، پارەی هاندانی مامۆستایان بۆ ئەو کاتە بوو کە دۆخی مووچە خراپ بوو و ئێستا مووچە باش بووە.

پشتیوان سادق ، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی تاقیکردنەوەکان سەبارەت بە مووچەی مامۆستایان رایگەیاند: “پارەی هاندانی مامۆستایان بۆ ئەو کاتە بوو کە دۆخی مووچە خراپ بوو بەڵام ئێستا خۆشبەختانە مووچە باش بووە و ئومێدەوارین ئەو پاشەکەوتە کەمەش کە ماوە ئەوەش نەمێنێت ، لەسەرەتای مانگی شەش مووچەی مامۆستایان دووبارە دابەشدەکرێتەوە”.
لەبارەی بڕینی هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان و لەکاتی تاقیکردنەوەکان ، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان گوتی: “بە نیسبەت پۆلی 12-ی ئامادەیی تەنیا 21 کاژێر هێڵی ئینتەرنێت دەبڕدرێت لەکاژێر 7:00-ی بەیانی تاوەکو 10:00. لەوانەیە هەندێ کەس رەخنە لەو بڕیارە بگرن بەڵام ئەوە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان پەیڕەو دەکرێت بۆ سەلامەتی تاقیکردنەوەکان بۆ نموونە لە عێراق و ژاپۆن و چین”.

پشتیوان سادق وتی: “بە بڕینی 21 کاژێر ئینتەرنێت دنیا ناڕووخێت ، بەپێچەوانەوە من پێموایە لەڕووی دەروونییەوە خەڵک تۆزێک پشوو دەدات لە فەیسبووک و قسە و قسەڵۆک و جنێودان ، با ئەو 21 کاژێرە ئارامییەکی دەروونی بێت بۆ هەموو لایەک ، لە هەموو جیهانیش ئەو رێکارانە دەگیرێنەبەر بۆ نموونە ساڵی رابردوو لە ژاپۆن و چین بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چاودێریی ژووری تاقیکردنەوەکان دەکرا”.
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە و پارەی هاندانی مامۆستایان گ=وتی: “پارەی هاندانی مامۆستایان بۆ ئەو کاتە بوو کە دۆخی مووچە خراپ بوو بەڵام ئێستا خۆشبەختانە مووچە باش بووە و ئومێدەوارین ئەو پاشەکەوتە کەمەش کە ماوە ئەوەش نەمێنێت ، لەسەرەتای مانگی شەش مووچەی مامۆستایان دووبارە دابەشدەکرێتەوە”.

هەروەها وتیشی: “بە نیسبەت خولی دووەم کە تاوەکو ئێستا لە هەندێک شوێن کرێکە خەرج نەکراوە ، بڕیارەکە هاتووە و لە نزیکترین کاتدا لەم رۆژانە خەرجدەکرێت”.