سهركۆماری توركیا، رهجهب تهیب ئهردۆغان رایگەیاند “كهسانێك خۆیان خزاندووهته نێو وڵاتهكهمانهوه، وهک رووداوهكانی گهزی له رێگهی لۆبی سووهوه گوشار دروست دهكهن. ئەم هەنگاوەتان هیچ ئەنجامێکی نابێت، دهستبهتاڵ دهمێننهوه. ئهو برایانهی لهژێر سهرینهكانیاندا دۆلار و یۆرۆیان ههیه، بچن پارهكانتان به لیره هەڵبگرن. ههموو پێكهوه ئهم گهمهیان لێتێكدهدهین.”
ئهمهش له كاتێكدایه پێستر بینالی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا لەبارەی دابەزینی بەھای لیرە لەبەرامبەر دۆلاردا رایگهیاندبوو: “ھۆکاری بەرز و نزمی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ ئەو یاریانەی کە لە پێش ھەڵبژاردن ئەنجامدراوە. دەزانین سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کوێ. ھەر چی یارییەک ئەنجام بدەن، ئەوا سەرکەوتوو نابن، ھەروەکو لە رابردوودا سەرکەوتوو نەبوون”.
وتیشی، “ھەمووتان دەزانن کە چۆن قەیرانی ئابووری جیھانی ساڵی 2008 و 2009 کاریگەری لەسەر تورکیا نەبوو، ئێستاش ئەو یاریانەی کە لە ئەمریکا ئەنجامدراون، کاریگەری لەسەر ئابووریمان ھەبووە بەڵام دەبێ بزانرێ، کە بنەمای ئابووری ئێمە لەسەر بناغەیەکی بەھێز دانراوە”.
لایخۆشیەوە مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بۆ بوونی “گەمەیەكی پیلان بۆ داڕێژراو” كرد و رایگەیاند گهمهیهكی پیلان بۆ داڕێژراو لهپشت بهرزبوونهوهی بههای دۆلارهوه هەیه.
چاوشئۆغڵو راشیگەیاندوه ئەوانەی هەوڵیان داوە كە چۆك بە توركیا دابدەن و سەركەوتوو نەبوون، ئێستا هەوڵ دەدەن لەرێی هێرشی ئابوورییەوە زیان بە توركیا بگەیەنن.
لەوبڕوایەشدابوو كە تاكاتی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتی و پەرلەمانییەكەی 24ی حوزەیرانی داهاتوو، كێشەی دابەزینی بەهای لیرە بەردەوان بێت.
جێی ئاماژەیە بەهۆی هەوڵ و لێدوانەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سەبارەت بە كۆنترۆڵكردنی كەرتی دارایی وڵاتەكەی، بەهای لیرە بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە و لەگەڵ هەر لێدوانێكیشیدا سەبارەت بەو پرسە، بەهای لیرە لەبەرامبەر دراوە بیانییەكان و بەتایبەتیش دۆلار و یۆرۆ كەم دەكات.
تائێستاش رەجەب تەیب ئەردۆغان ئامادەنییە كە دان بنێت بەوەی سیاسەتەكانی بوونەتە هۆی داڕمانی نرخی لیرە و شەوی چوارشەممە لەلێدوانێكیدا رایگەیاند بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كێشەیەكی جیهانییە.
داواشی لە هاووڵاتییانی توركیا كرد كە پارەكانیان نەگۆڕنەوە بە دۆلار بۆئەوەی رێگری بكەن لە دابەزینی زیاتری بەهای پارەی وڵاتەكەیان و وتی: “پارە ناوخۆییەکانتان بە دۆلار مەگۆڕنەوە. با جوڵەی پارەی ناوخۆ بەردەوام بێت. ھاووڵاتی بوون و نیشتمان پەروەری بەم جۆرەیە”.