كۆمپانیای مارسیدس بێنزی ئه‌ڵمانی له نوێترین به‌رهه‌مدا ئۆتۆمبێڵێكی مۆدێل به‌رزی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه به دیزاینێكی زۆر جوان و ناوازه دروستی كردووه.
كۆمپانیای مارسیدس بێنزی ئه‌ڵمانی له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری”GLS Class” ی به شێوازێكی نوێ دیزاین كرد و خستییه بازاڕه‌كانی دنیاوه، كۆمپانیاكه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه، كه بووته جێگای سه‌رنجی كریاران.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 577 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 5.6 لیترییه و هه‌شت پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن حه‌وت گێره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 69 هه‌زار و 550 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.