به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له فرۆشتنی كاڵاوشمه‌كی خراپ و ماوه به‌سه‌رچوو له مانگی ره‌مه‌زان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامه‌یه‌تی سلێمانی سه‌ردان و پشكنینه‌كانیان بۆ بازار و شوێنه‌گشتیه‌كان زیاتر بووه و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌مانگی ره‌مه‌زان-یشیان پێكهێناوه.
لیژنه‌ی مانگی ره‌مه‌زان
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا سه‌ردان و پشكنین بۆ بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان له به‌ره‌به‌یانی زووه‌وه تا دره‌نگانێكی شه‌و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاسایشی ئابوری و چاودێری بازرگانی و ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كانی تری حكومه‌ت زیادیكردوه، توانیومانه تاراده‌یه‌كی زۆر باش كۆنترۆڵی بازار بكه‌ین، له هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچی كرابێت راسته‌وخۆ لیژنه‌كان روبه‌روی یاسایان كردونه‌ته‌وه.
وتیشی؛ له‌به‌ر پیرۆزی مانگی ره‌مه‌زان به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی به مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز پێكهێناوه كه رێگری له فرۆشتنی خواردنه‌وه مه‌ستیه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌كات، رایشگه‌یاند؛ له چه‌ند رۆژی رابردوودا لیژنه‌ی مانگی ره‌مه‌زان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خواردنه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه.
گرنگی زیاتر به لایه‌نی ته‌ندروستی ده‌درێت
چاودێری كردنی لایه‌نی ته‌ندروستی دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وانه‌یان له‌مانگی ره‌مه‌زاندا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت كه نوێنه‌ره‌كانی ته‌ندروستی به‌پێی پسپۆڕیان پشكنین بۆ ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كان ده‌كه‌ن به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت.
ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌لیژنه هاوبه‌شه‌كان وتی؛ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا هاووڵاتیان و رۆژوه‌وان ئاره‌زوی خواردنی خۆش و سفره‌ی به‌ربانگی رازاوه ده‌كات، بۆیه له‌ڕوی ته‌ندروستیه‌وه لیژنه‌كان به‌دواداچون و پشكنیه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه چڕكردۆته‌وه له‌مانگی ره‌مه‌زاندا خواستی زیاتری له‌سه‌ره.
رونیشیكرده‌وه؛ پێویسته دوكاندار و بازرگانه‌كان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بن و ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی به‌هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن شێوازی دروستكردن و عه‌مباركردنیان به‌پێی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی بێت بۆئه‌وه‌ی شیاوی خواردن و به‌كارهێنان بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو؛ له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، هه‌ر دوكان و بازرگان و شوێنێك پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی نه‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك روبه‌روی یاسا ده‌كرێته‌وه جارێكی تر دوباره‌ی نه‌كاته‌وه، بۆیه هه‌موو ئه‌و خواردنانه پێویسته لایه‌نی ته‌ندروستی پارێزراوبێت.
چاودێری نرخ و كوالێتی كاڵاوشمه‌كه‌كان ده‌كرێت
یه‌كێكی تر له ئه‌ركی لیژنه هاوبه‌شه‌كان، چاودێری نرخ و كوالێتی كاڵاوشمه‌كه‌كانه، به‌شێك له بازرگان و دوكانداره‌كان مانگی ره‌مه‌زان به ده‌رفه‌تێكی باش بۆ گرانكردنی نرخه‌كانیان ده‌زانن، لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌رێی نوێنه‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی رێگری له به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخ ده‌كات.
دیار جه‌مال، نوێنه‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگه‌یاند؛نرخی مانگه‌كانی (1،2،3،4) كراوه به‌بنه‌مای دیاریكردنی نرخ له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، نرخه‌كانی هه‌ریه‌ك له خوارده‌مه‌نیه‌كان وشه‌كه و گۆشت و چه‌ره‌سات و شیرینی و كاڵا‌و شمه‌كه‌كانی تر له‌و مانگانه‌ی پێشودا چۆن بوه، پێویسته له مانگی ره‌مه‌زانیشدا هه‌مان نرخی بێت.
وتیشی؛ لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌رده‌وام به‌دواداچون بۆ نرخی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه ده‌كه‌ن هه‌ر دوكان و فرۆشیارێك مانگی ره‌مه‌زان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كاڵاوشمه‌كه‌كانی به‌كاربهێنێت له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه روبه‌روی یاسا ده‌كرێته‌وه.
راشیگه‌یاند؛ هه‌ر دوكان و بازرگانێك زانیاری سه‌ركاڵاوشمه‌كه‌كان بگۆڕێت، ده‌ستكاری لیبڵه‌كانیان بكات و ناوی كاڵایه‌ك بگۆڕێت بۆ كاڵایه‌كی تری به‌ناوبانگ، فێڵی بازرگانیه و له دادگا په‌ڕاوی یاسایی بۆ ده‌كرێته‌وه.