سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕایگه‌یاند خراپبوونى سایلۆى پیره‌مه‌گرون گرفتى بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى ئه‌مساڵى جوتیاران دروست كردووه، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته‌ش وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر به‌گه‌ڕخستنى سایلۆیه‌كى دى داوه.
كاسترۆ مه‌عروف سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕاگه‌یاند “سایلۆى پیره‌مه‌گروون گرفتى ته‌كنیكى ئامێره‌كانى هه‌یه بۆیه ناتوانێت ئه‌مساڵ گه‌نمى جوتیارانى سنوورى سلێمانى وه‌ربگرێت”.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕوونی كرده‌وه كە بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته، به‌غدا ڕه‌زامه‌ندى داوه له‌سه‌ر به‌گه‌ڕخستنى سایلۆى نوێى چه‌مچه‌ماڵ به‌وه‌ش جوتیارانى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى و چه‌مچه‌ماڵ ده‌توانن گه‌نم ڕاده‌ستى ئه‌و سایلۆیه بكه‌ن.
كاسترۆ مه‌عروف ئاشكراى كرد نرخى وه‌رگرتنى ئه‌مساڵ بۆ هه‌ر تۆنێكى پله یه‌ك، ٥٦٠ هه‌زار دینارە ، پله دووش 480 هه‌زار دینارە و پله سێش 420 هه‌زار دیناره.
باسى له‌وه‌ش كرد كه ئه‌مساڵ به‌غدا 2%ى پاره‌ى جوتیاران به بیانووى دابینكردنى بنه‌تۆو ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، بۆ ڕێگرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌یه هه‌وڵه‌كانمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ.