ئەمریكا بڕی 850 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزە ئەمنیەكانی عیراق و پێشمەرگە تەرخانكرد

كۆنگرێسی ئەمریكا بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەی یاسای بەرگری ئەمریكای بۆ ساڵی 2019 پەسەندكرد كە تیایدا بڕی 850 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزە ئەمنیەكانی عیراق و لە نێویشیاندا هێزی پێشمەرگە تەرخانكراوە.

لە پرۆژەی یاسای بەرگری ئەمریكادا هاتووە كە هێزی پێشمەرگە هاوكاری هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمیركا بوون لە شەڕی دژی داعش ,وە لەبەر گرنگی بەردەوامی پرۆسە سەربازییەكان دژی ئەو گرووپە تیرۆریستیە, پێویستە یارمەتییە داراییەكانیان بۆ هێزی پیشمەرگە بەردەوام دەبێت تا كۆتایی بەو گرووپە تیرۆریستییە دەهێنرێت.

لە پرۆژەكەدا ئاماژە بەوەدراوە بە هەماهەنگی حكومەتی ناوەندی عیراق ,ئەمریكا بە پێویستی دەزانێت بڕی 290 ملیۆن دۆلار بۆ هێزی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان تەرخانبكرێت بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە پاڵپشتی هێزە عیراقیەكان و ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش , هەروەك لە پرۆژەكەدا بڕی 560 ملیۆن دۆلاریش بۆ پاڵپشتی هێزە ئەمنیەكانی تری عیراق تەرخانكراوە.