بەپێی راپۆرتێکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، رێژەی بێکاری لەناو گەنجانی عێراقدا گەیشتووەتە لە ٪٤٠.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە: بێکاریی گەنجان بە پێوەرە نێودەوڵەتیەکان لە زۆرێک لە وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و ئەفغانستان و پاکستان لەئاستێکی بەرزدایە و تێکڕای بێکاریی گەنجانیش لە وڵاتێکی بەرھەمھێنی نەوتی وەک عێراقدا گەیشتووەتە لە ٪ ٤٠.
ھەر بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، لە ٨٥٪ ی ژنانیش لە عێراق لە دەرەوەی ھێزی کاردان.
راپۆرتەکەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی جەخت دەکاتەوە لەسەر دابەشکردنی دادپەروەرانەی داھاتی وڵاتان لە ھەوڵێکدا بۆ دابەزاندنی رێژەی بێکاری و ستایشی چەند وڵاتێکیشی کردووە کە ھەنگاوی کردارییان ناوە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری لەناو لاوان و ژناندا، لەوانە ئیمارات و ئێرانن.