بانكێك قەرز ده‌داته‌ هاوڵاتیان بۆ كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ


بانكی ڕافیدەین ڕایدەگەیەنێت، كە بۆ ماوەی 5 ساڵ بڕێك پارە وەك قەرز دەدەنە هاوڵاتیان بۆ كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ.

بانكی ڕافیدەین لە بەیاننامەیەكدا رایگه‌یاندوه‌،   هەر هاوڵاتییەك و فەرمانبەرێك دەیەوێت ئۆتۆمبێلی نوێ بكرێت دەتوانێت لە بانكەكەیان قەرز وەربگرێت.

دەشڵێت” جۆری ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە قەرزەكە دەكڕدرێت لە لقەكانی بانكەكە لە بەغدا و پارێزگاكان دیاریكراوە و ماوەی پێدانەوەی 5 ساڵە، كە 3 مانگی سەرەتای وەرناگیرێتەوە”.

لە بەیاننامەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، كە هەر فەرمانبەر و هاوڵاتییەك دەیەوێت سوودمەند بێت لە قەرزەكە بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل دەتوانێت سەردانی بانكەكە بكات.