مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای HTC بووه‌ته‌ جێی سه‌رنجی كڕیاران


HTC یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا، كه‌ ساڵانه‌ ئامێر و مۆبایلی به‌هێز ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌، هه‌روه‌ها بۆ مانگی پێنجی ئه‌مساڵیش یه‌كێك له‌ باشترین مۆبایله‌كانی خسته‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌.

كۆمپانیای HTC بۆ ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی “U12Plus” ه‌وه‌، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ به‌ شێوازێكی زۆر جوان دیزاین كراوه‌ و هێز و خێرایییه‌كی زۆری هه‌یه‌ كه‌ بووه‌ته‌ جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئه‌م جۆره‌ مۆبایله‌.

كۆمپانیاكه‌ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه‌ ده‌ڵێت، مۆبایله‌ نوێكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه‌ پاترییه‌كی 3500 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره‌ و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 487، جگه‌ له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه‌ كه‌ كامێرای پێشه‌وه‌ی 13 مێگا پێكسڵه‌ و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگا پێكسڵه‌، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه‌ كه 6.00 ئینجه‌ و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1440 به‌ 2880 پیكسڵ.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ڕامی ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ شه‌ش گێگابایته‌ و میمۆری ناوه‌كی له‌ 64 گێگابایته‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته‌ 128 گێگابایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.0 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته‌ 945دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.