كۆمەڵێک یاسای سەیر له کەنەدا جێبەجێ دەکرێت:
١-ژاوەژاوی شەوانە: ھەموان بە بوونی ژاوەژاو بێزاردەبین بەتایبەتیش ئەگەر ئەو ژاوەژاوە لە درەنگانی شەودا و کاتی خەوتن بێت،وڵاتی کەندا ڕێگری دەکات لە بوونی ژاوەژاو لە درەنگانی شەودا و ھەرکەسێک ئەم کارە ئەنجام بدات لێپرسینەوەی لەگەڵدا ئەنجام دەدات،ئەم ژاوەژاوەش دەنگی منداڵان یان بوونی ھەردەنگێکی بێزارکەر دەگرێتەوە.
٢-مەلەکردن بەبێ جل: لەگەڵ ئەوەی لە ھەندێک وڵاتی ئەوروپیدا ڕێگەپێدراوە خانمان بەبێ جل مەلە بکەن بەڵام لە وڵاتی کەندا ئەگەر خانمان بەبێ جل مەلەبکەن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت ، بە ھیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نیە بەبێ جل مەلە بکرێت.
٣-نابێت خانوو بە ڕەنگی ئەرخەوانی ڕەنگ بکرێت: یەکێک لە یاسا سەیرەکانی وڵاتی کەنەدا ئەوەیە کە نابێت خانوو بە ڕەنگی ئەرخەوانی ڕەنگ بکرێت،بێ ئەوەی ھیچ ھۆکارێک ھەبێت بەڵام لە وڵاتی کەنەدا ڕێگە پێدراو نیە خانوو بە ڕەنگی ئەرخەوانی ڕەنگ بکرێت،ھەرچەندە ئەم یاسایە خەڵکی زۆر بێزار کردووە بەڵام خەڵکی سندوقی پۆستەکانیان لە ماڵەوە ڕەنگی ئەرخەوانی ڕەنگ دەکەن.
٤-لە وڵاتی کەنەدا ڕێگەپێدراو نیە پلیکانە بۆیە بکرێت بەتایبەتیش لە ناوچەی ئەلبەرتا ھەروەھا لەم ناوچە ڕێگەپێدراویش نیە گیانداری ماڵی وەک مشک بەخێوبکرێت.
٥-یەکێک لە یاسا سەیرەکانی شاری ھالیڤاکس ئەوەیە کە نابێت شۆفێری تەکسی تیشێرت لەبەر بکات بەڵکو دەبێت جلی تایبەتی خۆیان کە لە شێوەی جلی سەربازیدایە لەبەر بکەن،بە پێچەوانەشەوە ئەگەر پێوەی پابەند نەبن لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
٦-ھەڵگەڕان بەسەر درەختەکاندا قەدەغە و ڕێگە پێدراو نیە.
کۆمەڵێک یاسای سەیری دیکە کە لەم وڵاتەدا جێبەجێ دەکرێن ئەویش ڕێگەپێدراو نیە لەناو ئاودا خلیسکێنە ئەنجامبدرێت،ھەندێک گیانداری ماڵی دیکەی وەک مار ڕێگە بە بەخێوکردنی نادرێت.