قایمقامیەتى شارى کەلار نرخى دروێنەى گەنم و جۆى بۆ ئەمساڵ دیاریکرد و هەڕەشەى سزادانى ئەو کەسانەش دەکات کە پابەندى بڕیارەکە نابن.
قایمقامى كه‌لار لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، له كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه په‌یوەندیداره‌كان نرخى دروێنه به دەڕاسه بۆ ئه‌مساڵ دیاریكراوه و بۆ هەر كاتژمێرێك ٣٠ هه‌زار دیناره.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکە دواى کۆبوونەوەیەکى نێوان جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ئیدارەى گەرمیان و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتوكاڵ و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى مه‌یدان و نوێنه‌رى جوتیاران دراوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە بڕیارەکەدا ڕەچاوى نرخى سووته‌مه‌نى و بارودۆخى جوتیاران کراوە و هه‌ركه‌سێك له‌و نرخه زیاتر له جوتیار وه‌ربگرێت، ڕووبه‌ڕووى سزاى ده‌كه‌نه‌وه.
ساڵانە و لەگەڵ هاتنى وەرزى دروێنەى گەنم و جۆ یەکە ئیدارییەکان و لە نێویشیاندا ئیدارەى گەرمیان نرخى دروێنەى گەنم و جۆ دیاریدەکات.