ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق به‌ نوسراوی فه‌رمی كردنەوەی مەرزی پشته‌ی خستەبواری جێبەجێكردنەوە


بە هەوڵی “قوباد تاڵەبانی” جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەغدا رەزامەندی دەربڕی بۆ بە فەرمی كردنەوەی مەرزی پشتە لە سنووری گەرمیان، كەمێك پێش ئێستایش ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوی رەزامەندییەكەی بڵاوكردەوە و كردنەوەی مەرزەكەی بە فەرمی خستەبواری جێبەجێكردنەوە.

پێشتر “سالار عەبدوڵا” نوێنەری دەروازە سنوورییەكانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندبوو دەستەی گشتی دەروازە سنوورییەكانی عێراق پێیڕاگەیاندوون كە بە فەرمی بڕیاری كردنەوەی مەرزی پشتەیان دەركردووە.

لەبارەی كاتی جێبەجێكردنی بڕیاری كردنەوەی مەرزی پشتە لە سنوری گەرمیان، نوێنەری دەروازە سنوورییەكانی پارێزگای سلێمانی ئەوەی خستووەتەڕوو “ئەمڕۆ بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

هاوكات كەمێك پێش ئێستایش بەپێی نوسراوێك كە لە رۆژی 17ی 5ی 2018  واژوكراوە و وێنەیەكی بۆ فەرماندی هێزەكانی پاسەوانی سنوور نێردراوە و تێیدا هاتووە  بەبڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق كردنەوەی مەرزی پشتە لەهەرێم كوردستان كەوتەبواری جێبەجێكردنەوە.

ئەمەی خوارەوە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە لەوبارەیەوە..