بە وتە بەرپرسانی کشتوکاڵی پاریزگای ئیلام، ساڵانە لەلایەن ڕەوەند و ئاژەڵدارانی کوردی پارێزگای ئیلامەوە زیاتر لە 465 تۆن ڕۆنی خۆماڵی (بە شێوازی سونەتی) بەرهەم دێت.
بە وتەی عەلی سەلیمی، بەریوەبەری گشتیی کاروباری ئاژەڵدارە ڕەوەندەکانی پارێزگای ئیلام (عەشیرەکان) کەلە چوارچێوەی 13 ئێڵ و 35 تایفەی جیاواز دان و ژمارەیان زیاتر لە 60 هەزار کەسە و هاوکات یەک ملیۆن 400 هەزار مەڕ و ماڵاتیان هەیە، ساڵانە زیاتر لە 465 تۆن ڕۆنی خۆمانە بەرهەم دەهێنن.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو 465 تۆن ڕۆنە خۆماڵییە بایی سێ ملیار و 200 ملیۆن تمەنە.
ڕۆنی خۆماڵی بەهۆی ئەوەی هەڵگری وزەیەکی زۆری پەستێنراوە و هاوکات وەک خۆراکییەکی خاوەن کالێرییە، بۆ تەندروستی باشە و وەرزشوانان دەتوانن بۆ پیتاندن و بردنە سەری ڕێژەی کالێری جەستەیان، لەو ڕێژە پێشنیار کراوە زیاتر بەکر بهێنن و نەکارهێنانی ڕۆنی خۆماڵی لە ڕۆنی زەیت و گوڵەبەڕۆژە بەسوودترە و زیانی بۆ تەندروستیی مرۆڤ کەمترە.