بەپێی بەراورد و زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سنە، ئەمساڵ لەو پارێزگایە زیاتە لە یەک ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم دەهێندرێت کە ئەو ڕێژەیە دەکاتە 9%ی کۆی بەرهەمی گەنمی ئێران.
لەمبارەوە خالید جەعفەری،سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سنە، ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/5/23 لە ڕێوڕەسمی ناساندنی ڕێکخراوی هاوکاریی گوندنشینەکاندا گوتی: “27% لە بەهای بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ئەم پارێزگایە، لە کەرتی کشتوکاڵ 30%ی کاری هاووڵاتینی لەخۆ گرتووە.
بە ئاماژە بەوەی کە لە بواری بەرهەمهێنانی هەندێ بەرهەمی کشتوكاڵی لە ئاستی ئێراندا خاوەن پلە و پێگەین، وتی: “بەپێی پێشبینییەکان ئێمە ئەمساڵ لە پارێزگای سنە زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم دەهێنین کە ئەم ڕێژەیە نزیکەی 8.8 هەتا 9%ی کۆی بەرهەمی گەنمی ئێرانە.
لە پارێزگای سنە و بەتایبەت لە شارەکانی دێولان، قوروە و دیواندەر کە خاوەنی هەزاران دۆنم زەوی و زاری تایبەت بە گەنم، جۆ و نۆکە، ساڵانە گەنم و جۆیەکی زۆر بەرهەم دێت و بە هەزاران بنەماڵە بژیویان لەسەر ئەو کەرتەیە و هاوکات پارێزگای سنە بەتایبەت لە دەوروبەری شارەکانی سنە، چەمشار و ژاوەرۆ، کامێران و بەشێک لە مەریوان، شلیک (تووە فەرەنگی) کە بە یاقووتی سوور ناسراوە، لە اموەی 45 ڕۆژدا بەرهەمی هەیە، نزیکەی 15 هەزار کەس بژیویان لەسەر شلیکە کە زیاتر لە 70%ی بەرهەمی شلیکی ناوخۆی ئێران لەخۆ دەگرێت.