ترەمپ دڵخۆش نییە بە رێککەوتنی بازرگانی وڵاتەکەی لەگەڵ چین

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد کە دڵخۆش نییە بە رێککەتنەکەیان لەگەڵ وڵاتی چین و وتی:” دواتر دەبینین کە چێ روودەدات، هیشتا زۆر رێگا ماوە بیبڕین”.

ترەمپ بەر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوور مون جای ئین لە کۆشکی سپی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.

سەبارەت بە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی رێککەوتنی بازرگانی ئەمریکا- چین ترەمپ وتی: “نەخێر دڵخۆش نیم بە رێککەوتنەکە. دواتر دەبینین کە چێ روودەدات، هیشتا زۆر رێگا ماوە بیبڕین”.

جیالەمەش ترەمپ ئەو دەنگۆیانەی بە درۆخستەوە کە باس لە رێککەوتنی ئەمریکا لەگەڵ کۆمپانیای ZTE چینی دەکەن لە بواری ئەلیکترۆنی و تێلێکۆم.