به‌كر بۆزداغ: كه‌سانێك به‌ یاریكردن به‌ نرخی دۆلار ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگۆڕن

 
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ له‌ شاری یۆزگاتەوە  له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر لیره‌ی توركی وتی: “ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌بن پێیان وابێت به‌ یاریكردن به‌دۆلار و زیان گه‌یاندن به‌ گیرفانی گه‌ل، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌گۆڕن، له‌هه‌ڵه‌دان. گه‌ل گه‌مه‌كه‌ی بینیوه‌، یاریزانه‌كه‌شی بینیوه‌. گه‌ل بوكه‌ڵه‌كه‌شی بینیوه‌ و بووكه‌ڵه‌بازه‌كانیشی بینیوه‌. رێگه‌یان پێنادات. 

جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە ئابووریی توركیا به‌هێزه‌ و وتی: “لەگەڵ چوون بەرەو هەڵبژاردن، کاری زۆر ئەنجامدەدەن بە مەبەستی دۆڕانمان. لەئێستادا هەموومان پێکەوە ئەو یارییکردنە دەبینین کە بە دۆلار دەکرێت. ئەوە بزانن کە ئیرادەیەک هەیە هەوڵ دەدات لە رێگەی دۆلارەوە لەکاتی چوونمان بەرەو هەڵبژاردن، کاریگەریی بکاتە سەر هاووڵاتییانمان، باج بە حکوومەتەکەمان بدات و ئەو باجە لە سندوقەکاندا رەنگ پێبداتەوە. ئێمە ئەوەش دەبینین، یاساکانی ئابووریی زۆر باش دەزانین. ئابووری تورکیا، پشت بەخوا ئابوورییەکی بەهێزە”.