سیروان محەمەد: لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین لە گرانبوونی نرخی بەنزین


نرخی بەنزین لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەرز بووەتەوە و بڕیارە پارێزگاری سلێمانی و ژووری بازرگانی و دەزگا پەیوەندیدارەکان بە سووتەمەنی کۆببنەوە.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە گرانبوونی نرخی بەنزین، و لەو بارەوە بڕیارە لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی کۆببنەوە بۆ ئەوەی نرخی بەنزین بەرز نەکرێتەوە.

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەیە لە بازاڕەکانی جیهان.

لە چەند رۆژی رابردووەوە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕکانی جیهان چەندجارێک بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو گەیشتە نزیکەی 80 دۆلار.