دیجیتاڵ مارکێتینگ یا بازاڕدۆزیی ئەلکترۆنیکی شێوەیەک لە بازاڕ دۆزیە بە بە کەڵک وەرگرتن لە تەلکنۆلۆژیای دیجیتاڵ، لە گەڵ بەکارهێنەران پێوەندی دەگیردرێت و دەیانکاتە کڕیار.
چالاکییەکانی دیجیتاڵ مارکێتینگ بریتییە لە کارەکانی خوارەوە:
– باشتر کردنی ماتۆری گەڕان یا هەر ئەو سئۆ وە( SEO)
– بازاڕدۆزی ناوەڕۆکی
– بازاڕدۆزی لە رێگای کاریگەرییەوە
– ئۆتۆماسیۆنی ناوەڕۆک
– مانۆڕەکانی بازاڕدۆزی (Campaign Marketing)
– بازرگانی ئەلکترۆنیک ( e-commerce)
-بازاڕیابی لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە
-بانگەشەی شانۆیی (بەنێری و کلیکی)
– کتێبە ئەلکترۆنیکییەکان
– دیسکێتە نوورییەکان و دیسکێتەکانی یاری
– مۆدێلە میدیاییە دیجیتاڵییەکانی تر
جگە لە ئەوانە دەتوانرێت دیجیتاڵ مارکێتینگ لە کەناڵە نا ئینتێرنێتییە دیجیتاڵەکانی تر وەکوو مۆبایل (MMS، SMS)، خزمەتگوزاری وەڵامدەری تەلەفۆنی و یا دەقی وەکوو پەیامی تەلەفۆن لە حاڵی چاوەڕوانی بەربڵاو ببێتەوە.
چاکییەکانی دیجیتاڵ مارکێتینگ چییە؟
لە ئەم سەردەمەدا، بێ گومان دیجیتاڵ مارکێتینگ، دڵنیاترین شێوەی پهیوەندی دوو لایەنە لە نێوان ئەو کەسەیە کە بانگەشە دەکات و بەردەنگەکەی. لە ئەو جۆرە بازاڕدۆزییە، دەتوانیت پەیامەکان بە شێوەیەک دابڕێژی تا بە تهواوەتی وەڵامدەری پێداویستی و داخوازییە دیاریکراوەکانی بەدەنگەکان بێت.
لە بانگەشەی دیجیتاڵی دەتوانرێت بە ئاسانی و بە کاتێکی کەم و تێچوویەکی کەم پەیامێکی زۆر سەرەنجڕاکێش دابڕێژی کە وێڕای ڕاگەیاندنی خێرا و ورد پلەی خۆی لە کەشی مەجازی بباتە سەرەوە.
ئەلفوبێی سئۆ (باشتر کردنی ماتۆڕی لێکۆڵینەوە)
– باشتر کردنی ماتۆری گەڕان (سئۆ، Search Engine Optimization))، بە ڕەوتێک دەڵێن کە دەبێتە هۆی باشتر بینینی ،ماڵپەڕ یا پەڕەیەکی وێب لە ڕەوتی کەڵک وەرگرتنی خۆڕایی لە ماتۆرێکی لێکۆڵەر کە زۆرتر پێی دەڵێن ئاکامی سروشتی.
– بە گشتی هەر چی لە کاتی کەڵک وەرگرتن لە ماتۆرە لێکۆڵەرەکان، پەڕە یا ماڵپەڕی لێکۆڵەر زووتر و یا لە ئاستی بانتر دەربکەوێت، کەسی زیاتر بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.
سئۆ ئەگەری هەیە ئامانجگەلێکی جیاواز لە لێکۆڵنەوە بەکار بهێنێت وەکوو گەڕان بەدوای وێنە، گەڕان بە دوای شوێن، گەڕان بۆ گرتەی ڤیدیۆیی یا ئاکادمیک یا گەڕان بۆ هەواڵ.
بنەڕەتی دیجیتاڵ مارکتینگ
١-گرنگتر لە ڕێژە، چۆنایەتی لێکۆڵەرانە. لە بیرتان بێت کە تەواویان، کڕیاری ئێوە نین!
٢- لە کەمپەینی دیجیتاڵ مارکێتینگ، بە دوای عەدەد و ڕەقەمەوە نەبن. چونکوو دیجیتاڵ مارکێتینگ مەبەست نییە! کەرەسە و ئامێرێکی یارمەتیدەرە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکە.
٣- ژمارەی دانوستانەکان واتا ژمارەی لایکەکان، ڕاکان، بڵاو بووەکان گرنگایەتی هەیە و ئەم پرسەیە کە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی ناوداری برەند و فرۆشی زیاتری ئێوە.
٤- سەرەنجدان بە ئەو ئەو خاڵە گرنگە کە مەبەستی مارکێتینگ بەرز بوونەوەی ڕێژەی دانوستانی بەکارهێنەران لە وێب سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە و لە کۆتاییدا ئەبێ ببێتە هۆی دەست خستنی داهات و گەڕانەوەی تێچووەکانی دیجیتاڵ مارکێت.
٥- خاڵێکی گرنگی تر ئەوەیە کە باشتر کردنەوە تەنیا بۆ وێب سایتەکان نییە بەڵکوو بۆ تەواوی کەمپەینەکانی دیجیتاڵ مارکێت، لەوانە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە.
دیجیتاڵ مارکێتینگ سەرکەوتوو لە کەمتر لە یەک ساڵ
بە بەکارهێنانی ئەو کارانەی خوارەوە دەتوانرێت ماڵپەڕێکی سەرکەوتوو لە کەمتر لە یەک ساڵدا دروست بکرێت:
١.کاری سەرەتایی و ئامادە کردنی دەق: سەرەتا ناوەرۆک و یادداشتگەلێک کە بۆ دروست کردنی ماڵپەڕێکی لانیکەم ٢٠ پەڕەیی پێویستە، ئامادە بکەن.
٢.ناوی دامەنە: ناوی دامەنە ئەبێ ساکار بێت و بتوانرێت بکرێتە برەند. هەر بەم بۆنەوە ناوە تایبەتەکان باشتر لە ناوە گشتییەکانن.
٣. داڕشتنی ماڵپەڕ: هەرچی ساکارتر بێت، باشترە. تا ئەو جێگایە کە دەتوانن لە بەکارهێنانی فلەش، فایل و ئەو شتانەی کە بارستاییان زۆرە دوور بکەن. وانەی تایبەتی گووگڵ لە یادتان بێت کە : بەکارهێنەران خوازیاری سادەیی و ساکارین.
هەروەها ماڵپەڕەکەتان ئەبێ وتەبێژی ڕیسپانسیو بێت؛ واتا داڕشتنی وێب سایت بە جۆرێک بێت کە ماڵپەڕەکە لە پەڕە و ئامێرە جیاوازەکاندا بە پێی ڕزۆلۆشنگەلی جیاواز بگۆڕێت تا بە باشی نمایشت بدرێت.
٤.قەبارەی پەڕەی وێب: تا دەتوانن پەڕەی وێبی بچووکتر هەڵبژێرن. ئەگەرچی دژوارە بەڵام وەڵام دەداتەوە. (دەتوانن هەر پەڕەیەک لە نێوان ٥k تا ١٠k بێت) ئەم پرسە هەم بع بەکارهێنەر بە قازانجە و هەم بۆ ماتۆری لێکۆڵەرەکە.
خێرایی تا ڕادەیەک گرنگترین هۆکارە. ئەگەر پەڕەکان گەورەتر بێت ئێوە سەدا ١٠ ی بەکارهێنەران لە دەست دەدەن کە هەر ئەو ١٠ لەسەدە دەتوانێت مەودای شکست یا سەرکەوتن بێت.
٥.کاتبەندی چێ کردنی ناوەڕۆک:
ڕۆژ و کاتبەندی بڵاو کردنەوەی ناوەرۆک
تۆڕە کۆمەڵاتییەکان و هەروەها خودی ماڵپەڕەکان لە ڕۆژ و کاتژمێری جیاواز، ترافیکی جیاوازی هەیە.
٦. ئۆنلاین بوونی ماڵپەڕەکە:
پێش لە ئەوەی کە ماڵپەڕەکەی خۆتان ئۆنلاین بکەن لە چۆنایەتیەکەی دڵنیا بن چونکوو نەبوونی ماڵپەڕ باشتر لە ماڵپەڕێکی بێ بایەخ و خاڵی لە ناوەڕۆکە.
لە بیرتان بێت؛
ناوەرۆک و دەق ئەبێ باش بخوێنرێتەوە، ساکار و خێرا بێت و بە ئاسانی لە دەستەوە بێت.
ناوەرۆ سەرەنجڕاکێش، پێکنینی، سەرسووڕ هێنەر بێت و یا حاڵەتی ڕاگەیاندنی هەبێت.
ناوەرۆکی دەقەکەتان ئەبێ لانیکەم ٢٠٠ تا ٥٠٠ وشە بێت.
ئەو باسانەش لە نووسینی دەقەکە لە بەرچاو بگرن:
١.مەودای نێوان ڕاستەکان و پاراگرافەکان لە بەرچاو بگرن.
٢.لە ڕستە کوڵ کەڵک وەربگەن.
٣.لە هێڵی مەودا و نیشانەکانی نووسین کە دەبێتە هۆی خێرایی و ئاسانکاری لە خواندنەوە، کەڵک وەربگرن.
٤. لە ناو دەقەکە، باسە سەرەکی و ناسەرەکییەکان لێک جودا بکەنەوە.