كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی نه‌وه‌ی شه‌شه‌می له جۆری نیسان ئاڵتیما به گۆڕانكاریه‌كی ریشه‌ییه‌وه نمایش كرد، كه ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی كێبڕكێی له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كانی تردا، به‌تایبه‌ت كه‌بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌ڵتیما 2019 ده‌بێته ده‌بڵ ئه‌كسڵ .
له روی میكانیكیه‌وه كۆمپانیای نیسان ئه‌ڵتیما 2019 ی به دوو بژارده به‌رهه‌م هێناوه یه‌كه‌میان، بزوێنه‌ری كلاسیكی كۆنه به قه‌باره‌ی 2.5 لیتر، كه‌توانای 188 ئه‌سپی هه‌یه، به خێرایی 244 نیوتن/مه‌تر ، جۆری دووه‌میشیان ته‌واو نوێیه‌و به‌قه‌باره‌ی 2 لیتره ، له جۆری تۆربۆیه‌و توانای 248 ئه‌سپی هه‌یه، به‌خێرایی 370 نیوتن/مه‌تر .
نه‌وه‌ی شه‌شه‌می ئه‌م ئۆتۆمبێله له روی دیزاینه‌وه ته‌واو نوێیه، له‌به‌شی پێشه‌وه‌یدا عه‌ته‌ره‌كه‌ی گه‌وره‌تره‌و به توڵێكی كرۆم ده‌وره‌دراوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌شی ده‌ره‌وه‌ی گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وێت به‌به‌راورد به نه‌وه‌كانی پێش خۆی.
له‌به‌شی ناوه‌وه‌یدا داشبۆرده‌كه‌ی زۆر ناوازه‌یه و له كه‌ره‌سته‌ی كوالیتی به‌رز دروستكراوه، هه‌روه‌ها شاشه‌كه‌ی به سیسته‌می ( zero ) به‌رهه‌م هێنراوه كه قه‌باره‌كه‌ی 8 ئینجه و پشتگیری له هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌پڵ كار پله‌ی و ئه‌ندرۆید ئه‌وتۆ ده‌كات.