چاودیری نرخ و كوالێتی خۆراك زیاد ده‌كرێت بۆ هاوسه‌نگ ڕاگرتنی به‌روبومی هاورده‌و ڕێگری كردن له زیاد نه‌بوونی نرخ، جێگری به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی-ش رایده‌گه‌یه‌نێت ڕێوشوێنه‌كانی ڕێگری كردن له‌به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ و پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌گیرێته به‌ر.
له دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاری كردنی به‌روبومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری پارێزگای سلێمانیدا كۆبوویه‌وه، پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونه‌وه به‌بڕی ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیانه‌دا بكرێت كه هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رزنه‌بونه‌وه‌ی نرخ له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا كه خواست له‌م مانگه‌دا زۆره له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كان به‌تایبه‌ت مریشك، بریار درا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نرخ به‌رز نه‌بێته‌وه له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا گرنگی به‌به‌رهه‌می ناوخۆ بدرێت تا له‌بازاره‌كاندا ساغ ببێته‌وه.
له دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش رزگار حمد خدر- جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی ووتی: به‌له‌به‌رچاووگرتنی هاوسه‌نگی را‌گرتن له نێوان به‌رهه‌می ناوخۆ و هاورده‌كراو، هه‌روه‌ها به‌رز نه‌بوونه‌وه‌ی نرخی به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ر له‌سه‌ر هاولاَتیان، لیژنه‌كه بڕیاری له‌سه‌ر بڕی به‌رهه‌می هاورده‌كراو دراوه .
رزگار محمد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: بڕی ئه‌و به‌روبومانه‌ی له مانگی حوزه‌یران هاورده ده‌كرێن بریتی یه له 800 تۆن ماسی، 1000 تۆن مریشكی به‌ستوو له به‌پێی پشكنینی ته‌ندروستی و 500 تۆن گۆشتی سور و 510 تۆن هێلكه‌ی خواردن.