ساڵانه‌ مایكرۆسۆفت (2.5) ملیار دۆلار زیانی پێدەگات

شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی ئابوری دامه‌زراوه‌ی مۆرگان ستانلی تایبه‌ت به‌ كاری بانكی رایده‌گه‌یه‌نێت،به‌هۆی نه‌بوونی كۆپییه‌ك له‌ به‌رنامه‌ی ئۆفیسی تایبه‌ت به‌ مایكرۆسۆفت له‌سه‌ر سیسته‌می (ئای ئۆ ئێس) كه‌ ئایفۆن و ئایپاد كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ساڵانه‌ زیانی دارایی 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری پێ ده‌گات.
ئه‌و شیكه‌ره‌وه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ مایكرۆسۆفت ده‌توانێت به‌ فه‌راهه‌مكردنی ئۆفیس له‌سه‌ر سیسته‌می ناوبراو، 
ساڵانه‌ بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار قازانج بكات، ئه‌گه‌ربێت و نرخی هه‌ر كۆپییه‌كی به‌ 60 دۆلار بخه‌مڵێندرێت. جێگه‌ی باسه‌ به‌رنامه‌ی ئۆفیس به‌ یه‌كێك له‌ سه‌رچاوه‌ گرنگه‌كانی داهاتی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت داده‌نرێت كه‌ داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ره‌ له‌ جیهاندا.