مریشكی روسی هاوردەی عێراق دەکرێت


ئەمڕۆ 21ی ئایاری 2018 باڵیۆزی عێراق لە روسیا رایگەیاند، لەمەودوا عێراق لەڕێگەی وڵاتی روسیاشەوە مریشک هاوردە دەکات، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە روسیا لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرکرا کە قەدەغەبوو مریشکی لێوەبێتە عێراق.

حەیدەر عەزاری، باڵیۆزی عێراق لە روسیا لە تویتێکدا دەڵێت “حکومەتی عێراق بڕیاریدا، وڵاتی روسیا لەو لیستە لابدات کە قەدەغەیە مریشکی زیندوو هەروەها بەستوو لەگەڵ هێلکەی خواردن و کێڵگەی پەلەوەری لێوە هاوردە بکرێت”.

وتیشی “لەبەرئەوەی ئەو وڵاتە کۆتایی بە حاڵەتەکانی تووشبوونی بە ئەنفلۆنزای پەلەوەر هێناوە، بەپێی تازەترین راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی (OIE) بۆیە لەمەودوا ئاساییە مریشک و پێکهاتەکانی لێوە هاوردەبکرێت”.