بە ھەوڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کێشەی خاوەن کارگەکانی نانی تیری لەشاری سلێمانی چارەسەرکرا، نرخ و رێنمایی نوێ بۆ كارگەكانی دروستكردنی نان دادەنرێت و بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكان لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی چادێریان دەكەن .
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: خاوەنی کارگەکانی سلێمانی سەردانیانکردین و کێشەکانیان ئاڕاستەی ئێمەکرد کە لەگەڵ لیژنەکانی قائیمقامێت بۆیاندروستبووە ، وەئێمەش کێشەکەمان بۆ بردنە لای قائیمقامێتی سلێمانی و لەگەڵ لیژنە ھاوبەشەکانی کۆبوینەوە و بەھەوڵی ئێمە توانیمان لەسەر نرخێک ڕێکەوین کە ھەردولا ڕەزامەدیان لەسەر پیشاندا.
كارگەكان ئەو بەرهەمەی كە دەیخەنە بازاڕەوە و تاڕادەیەكی باش پێداویستی بازاڕ دابین دەكەن، هەروەها بۆ یەكخستنی نرخ و بەرزكردنەوەی ئاستی جۆر و پێكهاتەی ئەو نانانەی كە لە كارگەكاندا بەرهەم دەهرێنرێت.
سەرۆژی ژووری بازرگانی ڕاشیگەیاند لەگەڵ ئاوات محەمەد قائیقمامی سلێمانی و خاوەن کارگەکان، بۆ ئەوەی بەرهەمێكی تەندروست بە نرخێكی گونجاو بگات بە دەستی هاوڵاتیان هەموو هەنگاوێكی پێویست دەگرنە بەر و پێویستە خاوەنی كارگەكانی نان پابەندبن بە كۆی ئەو مەرج و رێنماییانەی كە لەلایەن لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە ئاراستەیان دەكرێت.
سیروان محەمەد ئاماژەی بەوەشدا، نرخ و رێنماییەكان گشت گیرەو لەمەودوا كار بەو رێنماییە نوێیانە دەكرێت, لیژنە هاوبەشەكانش راسپاردراون چاودێری هەموو كارگەكان بكەن و رێگری لە هەموو جۆرە سەرپێچیەك بگرن .
* نرخ و رێنمایی نوێ بۆ كاركردنی كارگەكانی نان لە سلێمانی
1-“28” نانی تیری بە “8” هەزار و “500” دینار بە كێشی گونكی “190” غرام
2-هەشت نان بە “1000” دینار بە كێشی گونكی “130” غرام
3-هەشت كولێرە بە “1000” دینار بە كێشتی گونكی “130” غرام
4- چوار كولێرە بە “1000” دینار بە كێشی گونكی “260” غرام
5-یەك ناوەشكێنە بە ” 500″ بە كێشی كونكی “250” غرام
6-یەك ناوساجی بە “250” دینار بە كێشی “130” غرام
7- یەك كەلانە بە “500” دینار بە كێشی گونكی ” 150″ غرام
تێبینی : بەكارهێنانی كونجی و ڕەشكەو شمڵی یان هەر بابەتێكی لەو شێوەیە نابێتە هۆی زیادكردنی نرخ یان كەمكردنی كێشی گونك