جوتیارێك رۆژانه‌ ٢٠٠ كیلۆ شلیك ده‌خاته‌ بازاره‌كانی كوردستانه‌وه‌


جوتیارێكی ناوچه‌ی پیره‌مه‌گرون له‌وه‌رزی پێگه‌یشتنی شلیكدا رۆژانه‌ ٢٠٠ كیلۆ به‌شێوه‌یه‌كی فرێش و تازه‌ ده‌خاته‌ بازره‌كانی كوردستانه‌وه‌، ئه‌و ده‌ڵێت ”خاكی كوردستان له‌بار و گونجاوه‌ بۆ چاندنی هه‌موو جۆره‌ به‌روبومێكی كشتوكاڵی به‌ڵام بایه‌خ و گرنگی پێ نادرێت”.

كامه‌ران ره‌فیق،  جوتیارێكی ناوچه‌ی پیره‌مه‌گرون به‌سایتی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی راگه‌یاند ”ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ جوتیارانی ناوچه‌كه‌ سه‌رقاڵی چاندنی شلیكن، كه‌ بڕێكی زۆر و به‌كوالێتیه‌كی به‌رزتر له‌ شلیكی هاورده‌ به‌رهه‌ممان هه‌یه‌ و به‌فرێشی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌یگه‌یه‌نینه‌ بازاره‌كان و ده‌ستی كریاران”.

كامه‌ران ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات هاوڵاتیان زیاتر خواستیان له‌سه‌ر شلیكی خۆماڵی هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناخرێته‌ به‌راده‌ و توشی نه‌خۆشی و نه‌رمبونه‌وه‌ نابێت و تامیشی زۆر له‌  به‌رهه‌می ده‌ره‌وه‌ خۆشتره‌.

ئه‌و ده‌ڵێت ”له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاك و ئاو هه‌وای كوردستان زۆر گونجاو و له‌باره‌ بۆ كشتوكاڵ كردن، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانی به‌رهه‌می نیشتیمانی بپارێزێت، بۆیه‌ نه‌توانراوه‌ به‌شی پێداوستی ناوخۆ به‌رهه‌می كشتوكاڵی دابین بكرێت و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه‌ له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی كشتوكاڵكردنن زۆرجار توشی زیان ده‌بن و بڕی تێچوی به‌رهه‌مه‌كانیشیان ده‌ست ناكه‌وێته‌وه‌.