موقته‌دا سه‌در: پێويسته‌ حكومه‌تى ئاينده‌ ناوچه‌ى سه‌وز هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌

موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در و ئيئتلافى سائيرون، جه‌ختيكرده‌وه‌ پێويسته‌ حكومه‌تى ئاينده‌ ناوچه‌ى سه‌وز هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ و خۆشگوزه‌رانى بۆ خه‌ڵكى عێراق فه‌راهه‌م بكات.

له‌ تويتێكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكرده‌وه‌، موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت، دواى ئه‌وه‌ى خه‌ڵك له‌ ڕێگه‌ى داستانى هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌ ده‌نگه‌كانيان په‌رله‌مانيان دروستكرد، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنى داهاتووه‌، بنه‌ماكانى دادپه‌روه‌رى و خۆشگوزه‌رانى و ئاسايش بنيات بنێت، نه‌ك كۆشك و ديوار بنيات بنێت.

ده‌شڵێت‌، نه‌خێر بۆ ديواره‌كانى ناوچه‌ى سه‌وز، نه‌خێر بۆ گه‌نده‌ڵى، نه‌خێر بۆ حزبايه‌تى، نه‌خێر بۆ ده‌نگى فيشه‌ك، پێويسته‌ لوله‌ى تفه‌نگان بشكێن، شه‌ڕ بوه‌ستێت.