له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زاندا، مۆزه‌خانه‌ی مه‌ولانا كه ئارامگای پێشه‌وای ته‌ریقه‌تی مه‌وله‌وی، مه‌ولانا جه‌لاله‌ددینی رومیی تێدایه، قه‌ره‌باڵخییه‌كه‌ی به‌رچاوی پێوه‌ده‌بینرێت.
مۆزه‌خانه‌كه ساڵانه پێشوازی له ملیۆنەها میوان ده‌كات له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه و له‌ڕووی گه‌شتوگوزاری مێژووی، كولتووری و بیروباوه‌ڕه‌وه پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كولتوور و گه‌شتوگوزاری پارێزگای قۆنیا، عه‌بدولستار یارار رایگه‌یاند، مۆزه‌خانه‌ی مه‌ولانا ساڵانه پێشوازی له ملیۆنەها میوانی خۆجێی و بیانی ده‌كات.
عه‌بدولستار یارار رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زاندا ژماره‌ی میوانانی مۆزه‌خانه‌كه هه‌ڵكشانی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و وتی: “ئێستا كه له ره‌مه‌زانداین، باشترین شوێن كه هه‌ستێكی ئایینی ببه‌خشێت به میوانه‌كانی ناوخۆی و ده‌ره‌وه، مۆزه‌خانه‌ی مه‌ولانایه. زۆرترین سه‌ردانكه‌ر له چین، كۆریا و ژاپۆنه‌وه دێن. خێرایی سه‌ردانه‌كانی مۆزه‌خانه‌كه له ره‌مه‌زانیشدا به‌رده‌وامه. وه‌ك هه‌موو ساڵێكی دیكه، ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵ ره‌مه‌زاندا رۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌ی سه‌ردانكه‌ران زیاد ده‌كات”.