پێشنیازی‌ زیادكردنی‌ باج لەسەر جگەرەو مادە كحولیەكان جێبەجێدەكرێت


بەپێی نوسراوێك كە وەزیری تەندروستی بڵاویكردوەتەوە، پێشنیازی‌ زیادكردنی‌ باج لەسەر جگەرەو مادە كحولیەكان جێبەجێدەكرێت.

ئەنجومەنی‌ وەزیران و وەزارەتی‌ دارایی حكومەتی‌ هەرێم ڕەزامەندیان لەسەر پێشنیازێكی‌ وەزارەتی‌ تەندروستی‌ بۆ زیادكردنی‌ باج لەسەر جگەرەو خواردنەوەی‌ مادە كحولیەكان نیشاندا.

لەوبارەیەشەوە وەزیری‌ تەندروستی ئاشكرایكردوە، “بڕیارێكی گرنگ لەپێناو زیادكردنی داهاتی تەندروستی و كەمكردنەوەی بەكارهێنانی جگەرەو خواردنەوەی‌ مادە كحولیەكان وەك كارنامەی‌ وەزارەتمان چوە بواری‌ جێبەجێكردنەوە”.

ئەمەی خوارەوەی دەقی نوسراوەكەیە