فرانسۆ ئۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دانی نا به‌وه‌ی كه له‌مساڵدا وڵاته‌كه‌ی ناتوانێت ئه‌و گه‌شه‌یه تۆمار بكات كه مه‌به‌ستی بوو،ئه‌ویش بریتییه له‌سه‌دا ئۆ پۆینت هه‌شت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و لێدوانه‌ی لۆران ڤابیوس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا دێت كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی بگاته نیوه‌ی ئه‌م تێكڕایه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو كه گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی له‌مساڵدا سه‌دا ئۆ پۆینت دوو بۆ ئۆ پۆینت سێ تێناپه‌ڕێنێت، ئه‌مه‌ش دووه‌م جاره لۆران ڤابیوس باس له‌وه بكات كه ئابووری فه‌ره‌نسا ناتوانێت ئه‌و گه‌شه‌یه تۆمار بكات كه مه‌به‌ستییه‌تی،چونكه باردۆخی ئابووری ئه‌وروپا له دۆخێكی ناسه‌قامگیردایه، ئه‌مه‌ش ناچاریان ده‌كات ئاستی ئه‌و گه‌شه‌یه كه‌م بكه‌نه‌وه.
باسی له‌وه‌شكردبوو كه فه‌ره‌نسا ناتوانێت بگاته ئه‌و ئاسته له كورتهێنانی بودجه كه مه‌به‌ستییه‌تی.
پسپۆرانی ئابووریش پێیانوایه جه‌ختكردنه‌وه‌ی فرانسۆ ئۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته لاوازه له گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی، مه‌ترسییه‌كانی نزیكبوونه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له لێواری سستبوونی ئابووری كه خاوه‌ن دووه‌م گه‌وره ئابوورییه له ناوچه‌ی یۆرۆ، زیاتر ده‌كات.