بەپێی ڕاپۆرتێکی شپیگل ئۆنلاینی ئەڵمانی کەپشتی بەستووە بە بەڵگە نامەیەکی وەزارەتی دارایی ئەڵمانی و ئەمڕۆ 19 ی أیاری ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە خەرجی تێچووی پەنابەران تا ساڵی 2022 لەسەر حکومەتی ئەڵمانی 78 ملیار یۆرۆ دەبێ، ئەمە جگە لەو 8 ملیارەی کەحکومەتی فیدرالی بڕیارە تا 2021 دا بیداتە حکومەتە فیدرالیەکانی ئەڵمانیا.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی دێرشپیگل 31 ملیار یۆرۆ لەو پارەیە لەدەرەوەی ئەڵمانیا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هۆکارەکانی کۆچ وکۆچبەری تەرخانکراوەو 21 ملیاریشی بۆهاوکاری پەنابەران دانراوە.
ئەمە جگە لەوەی 13 ملیار یۆرۆش لەو بودجەیە تا 2022 بۆ خەرجی تێکڵاوبون و ئاوێتەکردنی پەنابەران بەکۆمڵگەی ئەڵمانیەوە تەرخانکراوەو مایەی بیرهێانەوەشە تا ٢٠١٧ تێچووی پەنابەران لەسەر حکومەتی ئەڵمانی ٢١ ملیار یۆرۆ بوەو ئەمەش حکومەتی ئەڵمانیای ناچارکردوە داوای هاوکاری لەدراوسێ ئەوروپیەکانی بکات.