لێژنه‌ى باڵاى فه‌توا لە هه‌رێمى كورستان دوای ئەوەی کۆبووەوە، بڕ و رێژه‌ى زه‌كاتى پاره و سه‌رفیتره و فیدیه‌ى رۆژووی دیاریکرد.
بەپێی شەریعەتی ئیسلام، دروسته موسوڵمانان له رۆژانی مانگی ره‌مه‌زاندا سه‌رفیتره بدەن، بەڵام نابێت بخرێته دوایی نوێژی جه‌ژنەوە. چونكه له شه‌وی جه‌ژن واجب ده‌بێت.
ئیمامەکانی مالكی، شافیعی و حه‌نبه‌لی رایان وایه بۆ سه‌رفیترە ده‌بێت قوت بدرێت، واته: گه‌نم و دانه‌وێڵه، به‌ڵام ئیمامی حە‌نیفه و هاوه‌ڵانی و زانایانی شافیعی دەڵێن؛ دروسته له جیاتی قوت نرخه‌كه‌ی چەندە پارەکە بدرێت. لیژنه‌ی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان دەڵێت؛ دروسته موسڵمانان له بری دانه‌وێڵه زه‌كاتی سه‌رفیتره‌كانیان به پاره بده‌ن به هه‌ژاران.
هه‌ر موسوڵمانێك باری دارایی ئه‌وه‌نده هه‌بێت، كه زیاد بێت له پێداویستی خۆیی و ئه‌وانه‌ی بژێوی و خه‌رجیان لەسە‌ره، ئه‌وه له ماوه‌ی شه‌و و رۆژی جه‌ژندا پێویسته سه‌رفیترەی خۆی و ئه‌وانه‌ش بدات کە خەرجیان کەوتووەتە ئەستۆی.
بەپێی راگەیێندراوەکەی لیژنەی فەتوای هەرێمی کوردستان “بڕی ئەندازەی زەکات بە 4 ملیۆن و 500 هەزار دینار مەزەندە دەکرێت و لەو بڕەوە زەکاتی لێ دەردەکرێت. بۆ هە‌ر ملیۆنێک دینار تەنها 25 هەزار دینار زەکات دەدرێت بەو مەرجەی پارەکە ساڵێکی بەسەردا سووڕابێتەوە.”
فیدیە ئەو بڕەپارەیەیە لەبری بەرۆژوو نەبوونی ئەوەی رۆژووی لەسەرە دەدرێت، ئه‌وەش فیدیه‌ی دەكه‌وێتە سه‌ر ئەو کەسانەن به هۆكاری پیری، نه‌خۆشی، سكپری و شیردان یان هه‌ر عوزرێكی دیکەی شه‌رعی ناتوانن بەڕۆژوو بن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بۆ سەرفیترە ئەگەر خواردن درا، بۆ رۆژێک بڕی (دوو کیلۆ و نیو)ـە بۆ یەک کەس، بەڵام بە پارە درا، سەرفیترە بۆ هە‌ر کەسێک 3 هەزار دینارە و بۆ فیدیەی رۆژوو بەهەمان شێوە 3 هەزار دینار و بۆ کۆی مانگەکەیش 90 هەزار دینار دەکات.”
سه‌باره‌ت به‌و هاونیشتمانیانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەژین، لیژنەی فەتوا، دەڵێت؛ ئەو وڵاتە بڕی چەندی بۆ سەرفیترە دیاریکرد دەبێت ئەو ئەندازەیە بدات. کەسەکە ده‌توانێت لە هەرێمی كوردستان وه‌كیل بگرێت به‌پێی ئه‌و بڕه‌ی له‌و وڵاته‌ی تێیدا ده‌ژیێت بۆی بده‌ن، ئه‌گه‌ر له وڵاتێك ده‌ژیا بڕی سه‌رفیتره له‌و وڵاته دیاری نه‌كرابوو یان نه‌یدەزانی، ئه‌وا ده‌توانێت بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك له 10000 دیناری عێراقی كه‌متر نه‌بێت، بدات.
زه‌كاتی فیتر (سه‌رفیترە) ساڵی دووەمی كۆچی لە سەر موسڵمانان واجب كراوە و هە‌ر هەمان ساڵیش رۆژی رە‌مه‌زان واجب کراوە. هە‌ر موسوڵمانێک تەمەنی 18 ساڵی تەواو کردبێت و لە رووی جەستەیی و دەرونییەوە کێشەی نەبیت، پێویستە بەرۆژوو بێت.