بیابانی تاتاكۆوا له كۆڵۆمبیا كه یه‌كێكه له‌ناوچه ده‌گمه‌نه‌كانی ئه‌و وڵاته ته‌ڕ و باراناوییه و به ره‌نگه خۆڵه‌مێشییه‌كه‌ی گه‌شتیارێكی زۆری به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
تاتاكۆوا هه‌رچه‌نده بیابانیش نییه و به‌هۆی دیمه‌نه‌كه‌یه‌وه كه به دارستانی وشك ناوده‌برێت، ده‌كه‌وێته ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی كۆڵۆمبیا له‌نزیكه شاری ڤیلاڤیجا.
تاتاكۆوا رووبه‌ره‌كه‌ی 330 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ده‌بێت و ساڵی 1538 له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌داگیركه‌رانی ئیسپانی به‌ناوی گۆنزالۆ جیمێنێز دی كوێساداوه، به‌ناوی جۆرێكی ماره‌وه ناونراوه.
بیابانه‌كه كه به (دۆڵی ماته‌م)یش ناوده‌برێت، چه‌ندین جۆر گیانداری تیادا ده‌ژی و دره‌ختی جۆری كاكتوسی بیابانیی تیادا به‌دیده‌كرێت كه باڵایان 6-7 مه‌تر ده‌بێت.
ساڵانه هه‌زاران گه‌شتیار سه‌ردانی تاتاكۆوا ده‌كه‌ن كه به‌هۆی پیسبوونی هه‌واوه رووناكیی هیچ نشینگه و شارێكی پێناگات و تاریك و كش و ماته.
به‌تایبه‌تی ئه‌و فۆتۆگرافه‌رانه‌ی خولیای وێنه‌گرتنی ئه‌ستێره‌كانیان هه‌یه سه‌ردانی تاتاكۆوا ده‌كه‌ن كه به‌ته‌نها چه‌ند میوانخانه و شوێنی كه‌مپ و بورجێكی چاودێریی تێدایه.