یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ناو بانگه‌كانی دنیا بۆ دروست كردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و ناوازه كۆمپانیای ڤۆلڤۆیه، كه بۆ ساڵی 2018 نوێترین ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزی خسته بازاره‌كانه‌وه.
كۆمپانیای ڤۆلڤۆ له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری”Volvo XC90″ ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد و خستییه بازاره‌كانی دنیاوه، هه‌روه‌ها ئه‌م ئۆتۆمبێله مۆدێل به‌زره به‌شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كراوه كه بووته جێگای سه‌رنجی كریاران.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 400 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.0 لیترییه و هه‌شت پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن حه‌وت گێره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 46 هه‌زار و 900 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.