عێراق رازی‌ بووه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ نه‌وت و غاز بۆ ئوردن و سوریا

حكوومه‌تی‌ عێراق به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌تایی رازی‌ بووه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ نه‌وت و غاز بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئوردن و سوریا. 
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق،عه‌بدولكه‌ریم لعێبی‌ وه‌زیری‌ نه‌وت‌ سه‌رپشك كراوە‌ له‌باره‌ی‌ ئیمزاكردنی‌ پرۆژه‌یه‌ك له‌نێوان عێراق و ئوردن و سوریا.
 له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌،به‌پێی‌ پرۆژه‌كه‌ عێراق نه‌وتی‌ خاو بۆ به‌نده‌ری‌ عه‌قه‌به‌ی‌ ئوردنی‌ و بانیاسی‌ سووری‌ ده‌نێرێت و ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش، ستراتیژییه‌ بۆ هه‌رسێ‌ وڵات.