سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌ریه‌ك له چین و یه‌كێتیی ئه‌ورووپای به “له‌ده‌ستده‌رچوو”، ناوبرد.
دۆناڵد تره‌مپ له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی ناتۆ، یه‌نس ستۆڵتەنبێرگ، له كۆشكی سپی، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا و كاربه‌ده‌ستانی چین سه‌باره‌ت به بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به گومانه له‌وه‌ی كه دانوستانه‌كان به سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییان بێت و رایگه‌یاند: “ئایا دانوستانه‌كان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن. من به گومانم. چونكه چین زۆر له‌ده‌ستده‌رچووه. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا زۆر له ده‌ستده‌رچووه. وڵاتانی دیكه زۆر له‌ده‌ستده‌رچوون. چونكه هه‌رچییه‌كیان له ئه‌مریكا ویستبێت، له‌سه‌دا ١٠٠ به‌ده‌ستیان هێناوه. ناتوانین رێگه بده‌ین كه ئه‌مه زۆرتر درێژه بكێشێت”.
تره‌مپ باسی له‌وه‌كرد هه‌ریه‌ک له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ژاپۆن، كۆریای باشوور و وڵاتانی دیكه، چه‌ندین ساڵه “به فه‌رده” پاره له ئه‌مریكا ده‌كێشنه‌وه و وتی: “بۆ ئه‌مریكا بازرگانی هه‌میشه رێگه‌یه‌كی یه‌ك ساید بووه”.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن چینه‌وه “هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه” و رایگه‌یاند: “له‌وباره‌یه‌وه چین تاوانبار ناكه‌م. سه‌ركرده‌كانی وڵاته‌كه‌م له رابردوودا تاوانبار ده‌كه‌م”.
دۆناڵد تره‌مپ له سه‌ره‌تای مانگی ئازاردا رایگه‌یاندبوو له‌سه‌دا ٢٥ گومرگی زیاده ده‌خاته سه‌ر ستیل و له‌سه‌دا ١٠ گومرگی زیاده ده‌خاته سه‌ر ئه‌له‌منیۆمی هاورده‌كراو بۆ ئه‌مریكا.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا چین بڵاویكرده‌وه له سه‌دا ١٥ تا له‌سه‌دا ٢٥ باج ده‌خاته سه‌ر ١٢٨ به‌رهه‌م كه له ئه‌مریكاوه به بڕی س ملیار دۆلار بۆ وڵاته‌كه‌ی هاورده ده‌كرێن.
ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له سه‌ره‌تای مانگی نیساندا بڵاویكرده‌وه گومرگی زیاده‌ی به به‌رێژه‌ی ٢٥ له‌سه‌دا خستووه‌ته سه‌ر هه‌زارو ٣٠٠ به‌رهه‌می چینی كه كۆی گشتیی نرخیان بریتییه له ٥٠ ملیار دۆلار.
وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌ش، چین بڵاویكرده‌وه كه له‌سه‌دا ٢٥ باجی له‌سه‌ر ١٠٦ به‌رهه‌می ئه‌مریكی هاورده‌كراو بۆ وڵاته‌كه‌ی داناوه كه كۆی گشتیی نرخه‌كه‌یان ٥٠ ملیار دۆلاره.
كورتهێنانی بازرگانیی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ چین له ساڵی ٢٠١٦دا، ٣٤٧ ملیار دۆلار بووه.