فستق كه پێداویستی سه‌ره‌كی پاقلاوه‌ی عه‌نتابه، به هۆی ئه‌وه‌ی نرخی یه‌ك كیلۆی گه‌یشتووه‌ته 200 لیره‌ی توركی، به‌رهه‌مهێنه‌رانی پاقلاوه روویان له به‌رهه‌مهێنانی پاقلاوه به گوێز كردووه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی ده‌سته‌ی وه‌ستایانی پاقلاوه و چێشتلێنه‌رانی عه‌نتاب، به‌هاددین سۆكمه‌ن راگه‌یاند كه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی فستق كه‌وتوونه‌ته دۆخێكی قورسه‌وه.
بەهاددین سۆكمه‌ن باسی له‌وه كرد كه له سه‌ره‌تای وه‌رزدا، نرخی كیلۆیه‌ك فستق 70-80 لیره بوو، به‌ڵام ئێستا گه‌یشتووه‌ته 200 لیره و وتی: “پێمانوایه نرخی فستق به هۆی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه. پێویسته به‌په‌له رێوشوێن بگیرێته‌به‌ر. ئێمه له‌گه‌ڵ به‌كاربه‌رانداین. ئه‌وانه‌ی كارده‌كه‌ن، به‌رهه‌مهێنه‌ر و جووتیار زیان ده‌كه‌ن.
كیلۆیه‌ك فستق به 200 لیره‌یه. كێشه‌كه له بازاڕی ره‌شدایه. فستق له‌ده‌ستی به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌كاربه‌ریشدا نییه. هێشتا فستقی 2-3 ساڵ پێش ئێستایان ده‌كڕین. ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌ی هه‌روا روو له به‌رزبوونه‌وه بكات ئه‌وا بۆ پرۆتێستۆكردنی شوێنكاره‌كانمان داده‌خه‌ین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ دروستكردنی پاقلاوه به‌گوێز.
عه‌نتاب ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی فستقه. له ئیستانبوڵ و ئیزمیر ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی پاقلاوه به گوێز كراوه. هێشتا ئێمه ده‌ستمان پێنه‌كردووه. هه‌ر پاقلاوه به فستق ده‌كه‌ین. چاوه‌ڕوانین به‌رپرسان كارێك له‌سه‌ر نرخی فستق بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌نتاب ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی فستقه خه‌ڵك پاقلاوه به گوێز په‌سه‌ند ناكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه ئێمه ناچارین دورستی بكه‌ین و چاره‌ی دیكه‌مان نییه”.
لای خۆشییەوە سکرتێری گشتیی دەستەی وەستایانی پاقلاوە و چێشلێنەرانی عەنتاب، سەرکان باڵۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد ئەوان وەک بەرهەمهێنەران بەردەوام لەنێوان خۆیاندا راوێژ دەکەن و ئەو بڕیارانە جێبەجێدەکەن کە لە هەریەک لە ئیستانبوڵ و ئیزمیر دەدرێن.
سەرکان باڵۆغڵو تیشکی خستەسەر ئەوەی کە چاوەڕێن بۆ ئەوەی زیان بە بەکاربەران نەگات، دەسەڵات رێکاری بەپەلە بگرێتە بەر و رایگەیاند:
“بیر لەوە دەکەینەوە دەست بە بەرهەمهێنانی پاقلاوە بە گوێز بکەینەوە. لە رێگەی کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی هاوپیشەکانمان لە ئیستانبوڵ و ئیزمیر، ئەو بڕیارانە جێبەجێدەکەین کە ئەوان دەیدەن. بیرمان لەوە کردووەتەوە کە سێ رۆژ دوکان دابخەین. پێویستە کە فستق پێ دەنێتە وەرزی نوێوە، نرخەکەی لە دەورووبەری ١٢٠ لیرەدا بێت. لە ئێستادا بە ١٩٨ لیرە دەیکڕین. وەک دەرەنجام، پاقلاوە بەرهەمێکە کە خەرجیی زۆرە. رۆن، فستق و کرێی کرێکار. بەرهەمهێنەرانی پاقلاوە لە ئێستادا زیان دەکەن. ئێمە لایەنگری بازاڕی رەش نا، بەڵکو لایەنگری بەکاربەر دەبین. وەک جێگرەوە ناچارین روو لە گوێز بکەین. ئیشەڵڵا فستق نرخی دادەبەزێت و دەچێتەوە نرخی ئاسایی خۆی”.