هاورده‌كردنی شوتی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌


دوای ئه‌وه‌ی وه‌زره‌تی كشتوكاڵ بریاریدا هاورده‌كردنی شوتی قه‌ده‌غه‌بكات، نرخی شوتی له‌بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كرد، بۆیه‌ ئه‌و بریاره‌ هه‌ڵوه‌شنرایه‌وه‌.

عەتا محەمەد نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی ڕایگەیاند ”به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی شوتیه‌وه‌ له‌بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر هاورده‌كردنی شوتی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه‌  لابرا له‌ئێستادا بازرگانان ده‌توانن شوتی هاورده‌ بكه‌ن”.

عەتا محەمەد ڕاشیگەیاند ”بڕیاری لابردنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر هاورده‌كردنی شوتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بەھۆی بارینی باران و ساردی کەشوھەوای ئەم وەرزە، تائێستا شوتی ناوخۆ بەرھەم نەھاتووە ئه‌گه‌ر ئه‌و بریاره‌ جێبه‌جێ بكرایه‌ نرخی شوتی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی ده‌كرد بەتایبەت لەگەڵ نزیکبونەوەی مانگی ڕەمەزاندا ھاوڵاتیانیش خواستیان لەسەر شوتی زیاد دەبێت”.