مه‌حمود به‌همه‌نی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئێران ئاشكرایكرد كه ئێران له مامه‌ڵه‌ی ده‌ره‌كی و هێنانی شتومه‌كدا له‌بری دۆلاری ئه‌مریكی، دراوی چینی و روسی به‌كارده‌هێنێت.
به‌همه‌نی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا دراوی یۆرۆ به یوان دهگۆِرنهوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه هاورده ده‌كه‌ن پێویستی دراوه ده‌ره‌كییه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و كه‌سانه‌ی دۆلار و یۆرۆیان هه‌یه ده‌توانن به یوانی چینی یان رۆبڵی رووسی بیگۆڕنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی هاورده‌كردنی شتومه‌كی بنه‌ڕه‌تی و مادده سه‌ره‌تاییه‌كانی پێبكڕنن رۆژنامه‌ی به‌هاری ئێرانی ئه‌وه‌ی رونكردۆته‌وه كه له ئێستادا بازاڕه‌كانی ئێران پڕبوون له شتومه‌كی چینی،
ئه‌وه‌ش وایكردووه له ناوخۆدا وه‌به‌رهێنه‌كان توڕه بكات، چونكه ئه‌و شتومه‌كانه‌ی چین زۆر پێویستییان پێی نییه. جێگه‌ی باسه دراوی ئێرانی به‌هۆی ئه‌و سزا و گه‌مارۆ ئابووریانه‌ی كه ئه‌وروپا و ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێرانیاندا سه‌پاندووه، له بازاڕه‌كاندا به‌های خۆی له ده‌ستداوه، بۆیه ده‌یانه‌وێـت له‌م رێگه‌یه‌وه به‌هاكه‌ی بۆ بگێڕنه‌وه.