سلێمانی‌: خۆپیشاندانێک ‌بۆ پشتیوانیکردن له‌مانگرتوانی کوردانی باکور ئەنجامدرا

به‌دروشمی‌ “ئێمه‌ خه‌ڵکی‌ باشورین، پشتیوانی‌ باکورین” که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر خۆپیشاندانی‌ دانیشتوانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ پشتیوانیکردن له‌مانگرتوانی کوردانی باکور ده‌ستیپێکرد.
خۆپیشاندانه‌که‌ له‌به‌رده‌م زانکۆی‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستیپێکردوه‌و بریاره‌ خۆپیشانده‌ران بچنه‌ به‌رده‌م نوسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ په‌رله‌مان‌و یاداشتێک ئاراسته‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ کوردستان بکه‌ن.
ژماره‌یه‌کی‌ زۆر له‌دانیشتوانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌شدارن له‌خۆپیشاندانه‌که‌داو چه‌ندین دروشمیان به‌رزکردۆته‌وه،‌ له‌وانه:‌ “ئێمه‌ خه‌ڵکی‌ باشورین، پشتیوانی‌ باکورین” و “ئازادی‌ خوێن ئازادی‌ زمان، ئازادی‌ سیاسی‌” و “پشتیوانی‌ له‌مانگرتنی‌ زیندانیانی‌ باکوری‌ کوردستان ده‌که‌ین”.
بریاره‌ خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ په‌رله‌مانی‌ کوردستان کۆببنه‌وه‌و یاداشتێک ئاراسته‌ی‌ په‌رله‌مان بکه‌ن‌و تێیدا داوا له‌هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی‌ هه‌رێم بکه‌ن هه‌ڵوێستی‌ خۆیان له‌به‌رامبه‌ر زیندانییه‌ مانگرتووه‌کانی‌ باکوری‌ کوردستان له‌زیندانه‌کانی‌ تورکیا ده‌رببرن.